ڕێککەوتنی کەرکوک؛ پارێزگار بۆ تورکمان و عەرەب، سەرۆکی ئەنجومەن بۆ یەکێتی
١٤ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە (پەنجەرە)ی ڕاگەیاند؛ بەپێی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک، یەکێتی پۆستی پارێزگار ڕادەست دەکات و لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا وەردەگرێت، کە بۆ ئەو پۆستە نەشئەت شاوێز کاندیدی یەکێتییە.
بەرپرسە باڵاکەی یەکێتی، بە پەنجەرەی وت: یەکێتی کۆتایی ساڵی ڕابردوو ئامادەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بووە، بەڵام لایەنی عەرەبی لە ڕادەستکردنی ژمارەیەک پۆست گرفتی هەبووە.
وتیشی: ڕادەستکردنی پۆستی پارێزگار بەستراوەتەوە بەوەی لایەنی عەرەبیش کۆمەڵێک پۆست لە کەرکوک ڕادەستی یەکێتی بکات.
جەختیکردەوە: بەپێی ڕێککەوتنەکە، پۆستی پارێزگار ساڵێک بۆ تورکمان و ساڵێک بۆ عەرەب دەبێت. بۆ پۆستی پارێزگار، لەنێو پێکهاتەی تورکمان ناوی (محەمەد سەمعان، ئەحمەد رەمزی) و چەند ناوێکی تر دەهێنرێت.