لە کۆرمۆرەوە بۆ ماڵان؛ بڕی بەرهەمهێنانی غازی شل گەیشتە ١٠٠٠ تۆن لە ڕۆژێکدا

١٤ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٧ پاش نیوەڕۆ

لە کۆرمۆرەوە بۆ ماڵان؛ بڕی بەرهەمهێنانی غازی شل گەیشتە ١٠٠٠ تۆن لە ڕۆژێکدا

پەنجەرە

ئەندامێکی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، لەبارەی دۆخی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کۆمپانیای دانەغاز رێژەی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاد کردووە.

محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمپانیای دانەغاز ڕۆژانە ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت و ڕادەستی حکومەتی هەرێمی دەکات بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتمانی. هەروەها ڕۆژانە ١٠٠٠ تۆن غازی شل (LPG) بۆ بەکارهێنانی ماڵان دابین دەکات.

ناوبراو دەڵێت: هەرچەندە دانەغاز توانای بەرهەمهێنانی ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازی هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کڕیارەوە، تەنها ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرهەم دەهێنێت. عێراق تەنها لە وەرزەکانی گەرما و سەرمای زستاندا کارەبا لە دانەغاز دەکڕێت؛ لە ئێستادا کە کڕیار نییە، ٣٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لەژێر خاکدا دەهێڵرێتەوە و بەرهەم ناهێنرێت.

پێشتر بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و مەترسیی بە ئامانجگرتنی کێڵگەکە لەلایەن میلیشیاکانەوە، دانەغاز پرۆسەی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرتبوو.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو