"پۆستی پارێزگار و حکومەتی ئوتێل ڕەشید"؛ مەرجێکی نوێ بۆ بەرەی تورکمانی دادەنرێت
١٤ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
نەجات حسێن، سەرکردەی تورکمانی شیعە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (پەنجەرە) ڕایگەیاند؛ سەرۆکی بەرەی تورکمانی سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، بەو ئامانجەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ماوەی ساڵێک بدرێتە پێکهاتەی تورکمان.
سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی ئەو پۆستە، نەجات حسێن ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستا بەرەی تورکمانی دانی بە حکومەتی خۆجێی کەرکوکدا نەناوە و بە "حکومەتی ئوتێل رەشید" ناوی دەبەن.
وتیشی: "کاتێک دان بە حکومەتەکەدا نەنرێت، چۆن دەکرێت پۆستی پارێزگار وەربگیرێت؟"
ئەو سەرکردەیەی تورکمان جەختی لەوەشکردەوە کە دەبێت سەرەتا بەرەی تورکمانی بە فەرمی دان بە حکومەتی ئێستای کەرکوکدا بنێت، ئینجا باس لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بکات، بۆیە لە ئێستادا ئەو بابەتە تەنها لە چوارچێوەی قسەدا ماوەتەوە.