مالیکی سەرۆکایەتی بەرەیەک دەکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
٨ نیسان ٢٠٢٦ - ١:٥٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەکاتێکدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات لە رۆژی ١١ ی ئەم مانگە، بەڵام نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا سەرۆکایەتی هەوڵێک دەکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مالیکی و چەند لایەنێک بەچڕی ئیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن.
وتیشی: تا ئێستا لایەنەکان سورن لەسەر هەڵبژادنی سەرۆک کۆمار، بەڵام مەسەلەکە دەوەستێتەوە سەر فشارەکانی رۆژانی داهاتوو.
لایخۆیەوە، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند: هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق لە وادەی دياريكراودا بەڕێوەدەچێت، هەر پەرلەمانتارێك ئامادەی دانیشتنەكە نەبێت ناوەكەی بڵاودەكرێتەوە.