وەفدێکی پارتی لە ئەمەریکایە
١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٦:٤٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمەریکایە و وەفدەکە بەمەبەستی لۆبیکردن چووەتە ئەو وڵاتە، کە چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی لەنێو وەفدەکەدان.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەنێو ئەو وەفدەدان کە ئێستا لەئەمەریکان.
وەفدەکەی پارتی چاوی بەژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکا کەوتووە و ئامانجیش لەسەردانەکە بۆ لۆبیکردن و بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەمەریکایە.