بەرپرسێکی شیعە بۆ پەنجەرە: ئەحمەد شەرع لەگەڵ رەغد سەدام حسێن کۆبووەتەوە و زانیاریی نوێمان دەستکەوتووە
١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٤٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی باڵای شیعەی عێراق دەڵێت، زانیاریی نوێیان لەسەر کۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرع و رەغد سەدام حسێن دەستکەوتووە و دەنگۆکانیان بۆ پشتڕاست بووەتەوە.
بەرپرسە باڵاکەی شیعە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەحمەد شەرع و رەغد سەدام کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەکە بە ئاگاداری بەریتانیا ئەنجامدراوە.
دەشڵێت: لایەنە شیعەکانیش لەرێگەی ئيرانەوە زانیارییان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەستکەوتووە.
پێشتر محەمەد حسام، ئەندامی مەکتەبی. سیاسی رەوتی حیکمە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و رەغد قسەی سۆشیال میدیایە و بەڵگە لەبەردەستدا نییە.
لەبارەی نکۆڵیکردنی سەرکردەکانی شیعە لەراستی کۆبوونەوەکە، بەرپرسەکەی شیعە دەڵێت: هەموو شتێک بۆ میدیا نییە، شەرع و رەغد بۆچی کۆدەبنەوە، حەتمەن بۆ پیلانگێڕییە.