پارتی و یەکێتی دەچنە نێو گفتووگۆی قوڵەوە بۆ رێککەوتن لەسەر هەموو پۆستەکان
١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٤٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی دەڵێت، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەکۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوانیان، بڕیاری رێککەوتنیان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم داوە.
سەرچاوە باڵا سیاسییەکە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەم نزیکانە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە تا بچنە وردەکاری دابەشکردنی پۆستەکانەوە بۆ ئەوەی لەسەر هەموو شتێک رێکبکەون.
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەشتی بافڵ تاڵەبانی کۆبوویەوە، پێدەچێت کۆبوونەوەکە بۆ گفتووگۆکردن بێت لەسەر رێککەوتن لەگەڵ پارتی.
پێشتر پەنجەرە بڵاویکردەوە، پارتی و یەکێتی رێکنەکەوتوون، بەڵکو لێکتێگەیشتن لەنێوان دروستبووە و دەیانەوێت لێکتێگەیشتنی نێوانیان بەرەو پێش بەرن بەمەبەستی رێککەوتن.