بەرپرسێکی باڵای شیعە لەپشت هێرشەکانی حەلبوسییەوەیە بۆ سەر مالیکی 

١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٤٢ پاش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی باڵای شیعە لەپشت هێرشەکانی حەلبوسییەوەیە بۆ سەر مالیکی 

پەنجەرە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەیەک بەرەدان بۆ دژایەتیکردنی مالیکی.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: نوری مالیکی و فایەق زەیدان هەردووکیان خاوەنی دەوڵەتی قوڵن لە عێراقدا و پێکەوە نایانکرێت، هەردووکیان لەنێو هەموو دام و دەزگاکاندا خەڵکیان هەیە.

دەشڵێت: مالیکی و فایەق زەیدان زۆر دژی یەکترین، لەکاتێکدا پەیوەندی نێوان حەلبوسی و زەیدان تەواو بەرەوپێش چووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، بەشێکی زۆری هێرشەکانی حەلبوسی بۆ سەر مالیکی زەیدانی لەپشتەوەیە.

سەرچاوەکە وتی: مالیکی هیچی پێناکرێت بەرامبەر حەلبوسی چونکە زەیدان پشتگیرییەتی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو