سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی یاسا بۆ پەنجەرە: هەندێک لایەن لە بەهێزی مالیکی و بەرژەوەندییەکانیان دەترسن

١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٢٤ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی یاسا بۆ پەنجەرە: هەندێک لایەن لە بەهێزی مالیکی و بەرژەوەندییەکانیان دەترسن

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەندێک لەلایەنە شیعەکان دژی کاندیدکردنەوەی نوری مالیکین، چونکە دەترسن بەرژەوەندییەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە.

سەرچاوە نزیکەکە لە دەوڵەتی یاسا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەندێک لایەنی شیعی لە دوای ٢٠١٤ ەوە خاوەنی بەرژەوەندی گەورەن لە نێو حکومەتدا، ئەو لایەنانە لەگەڕانەوەی مالیکی دەترسن.

دەشڵێت: ئەو لایەنانە لە بەهێزی مالیکی و دروستبوونی مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانیان دەترسن، بۆیە دژایەتی مالیکی دەکەن.

هەرچەندە سەرچاوە نزیکەکە لەدەوڵەتی یاسا ناوی هیچ لایەنێکی نەهێنا، بەڵام هەریەک لە عەمار حەکیم، قەیس خەز عەلی و شبل زەیدی لەگەڵ کاندیدکردنەوەی مالیکی نین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو