سەرکردەیەکی عەرەبی سونە بۆ پەنجەرە: مەترسی د1عـ..،.ـش لەقەبارەی خۆی گەورەتر کراوەتەوە
١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٥٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی عەرەبی سونە رایدەگەیەنێت، د1عـ..،.ـش بەتەواوەتی لەعێراق لاوازبووە و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان نەماوە.
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: د1عـ..،.ـش هێزی خۆی لەدەستداوە و جگە لەکاری گێرەشێوێنی هیچ مەترسییەکی گەورەی لەسەر عێراق نەماوە.
دەشڵێت: مەترسی د1عـ..،.ـش لەقەبارەی خۆی گەورەتر کراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەشێک لە چاودێران و ڕاپۆرتە مەیدانییەکانیش ئاماژە بە زیادبوونی جموجۆڵەکانی ئەو رێکخراوە لە عێراق و سوریا دەکەن، بەتایبەتی لەگەڵ دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییانەی لە سوریا ڕوویاندا.