ئێران بەردەوامە لە دەستگیرکردنی گەنجانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٤٣ پێش نیوەڕۆ

ئێران بەردەوامە لە دەستگیرکردنی گەنجانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

پەنجەرە

چوار هاووڵاتیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی فەرهاد وەزیری، ڕەزا پەرەک، مستەفا کەمەرخانی و سرووش دەبیرمەنێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی سنە، بوجنوورد و ئیلام دەستگیر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممەی رابردوو، سرووش دەبیرمەنێش، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بوجنوورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها فەرهاد وەزیری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و لە کاسبکارانی پاساژی "ئاشنا"ی ئەو شارە، ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و دۆخی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەست نییە.

ڕەزا پەرەک، دانیشتووی مەلەکشایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام دەستگیرکرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستگیر کردنیدا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نییە.

مستەفا کەمەرخانی، خەڵکی ئیلام، دەستگیرکراوە و سەرەڕای ئەوەی بەهۆی ئەشکەنجەوە چاوی بەسەختی بریندار بووە، ئەویش لەئێستادا لە بەندیخانەی ئیلامدا ڕاگیراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو