حەشدی شەعبی ئامادەکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا دەکات

١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٧ پێش نیوەڕۆ

حەشدی شەعبی ئامادەکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا دەکات

پەنجەرە

هێزەکانی حەشدی شەعبی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا ئامادە دەکەن، لە ئەگەری جوڵەی هێزی ئەو وڵاتە بە ئاراستەی شەنگال و موسڵ.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، تورکیا پلانی هەیە بەبیانووی شەڕی پەکەکە هێز بە ئاراستەی شەنگال جوڵە پێبکات، لەکاتێکدا لایەنە شیعەکان پێیانوایە ئامانجی تورکیا فراوانترە و بۆ موسڵ و کەرکوکە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، حەشدی شەعبی ئامادەکاری دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا لەئەگەری ناردنی هێز بە ئاراستەی شەنگال.

لەچەند رۆژی رابردوودا، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کۆنترۆڵکردنی هەموو عێراقی بەهەرێمیشەوە لە حەشدی شەعبی کرد، بەڵام لەلایەن سەرکردەکانی حەشدەوە بەتوندی وەڵام درایەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو