سەرکردەیەکی بەرەی گەل بۆ پەنجەرە: تەواو بەرچاومان روونبووەتەوە و لە هێرشی سەر لالەزاردا دوو کەسمان گیانی لەدەستداوە

١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٦ پێش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی بەرەی گەل بۆ پەنجەرە: تەواو بەرچاومان روونبووەتەوە و لە هێرشی سەر لالەزاردا دوو کەسمان گیانی لەدەستداوە

پەنجەرە

سەرکردەیەکی بەرەی گەل رایدەگەیەنێت، لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانی هاوینی ساڵی رابردووی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر لالەزار تەواو بەرچاویان روونبووەتەوە.

دوای ئەوەی لەمانگی ئابی ساڵی رابردوو، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیانکردە سەر لالەزار، دەنگۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر پاسەوانی لالەزار بە درۆن بڵاوکرایەوە.

سەرکردەکەی بەرەی گەل کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تەواو بەرچاومان روونبووەتەوە، لە هێرشەکەی سەر لالەزاردا سێ کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان و دوو پاسەوانی لالەزار گیانیان لەدەستدا.

وتیشی: لە ئێستادا ٣٠ بۆ ٤٠ کەس لە سەرکردە و کادیرانی بەرەی گەل ماون و لەزینداندان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو