کەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەکرێت؟
٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:١٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە واژۆی لەسەر بکرێت و رەوانە بکرێت.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە وەڵامی پرسیارێکی پەنجەرەدا بەوەی تاچەند دڵنیایە لەوەی ئەمڕۆ یان سبەی واژۆ لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت، وتی: دڵنیانیم، بەڵام لەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەو زانیارییەمان پێدرا ئەمڕۆ یان سبەی واژۆ لەسەر ناردنی موچە دەکرێت.