کاندیدکردنەوەی مالیکی لەنێوان پاشگەزبوونەوەی شیعە و گرفتارکردنی عێراق دا

٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:١٧ پاش نیوەڕۆ

کاندیدکردنەوەی مالیکی لەنێوان پاشگەزبوونەوەی شیعە و گرفتارکردنی عێراق دا

پەنجەرە

دوای ئەوەی ئەمەریکا لەڕێگەی عەمار حەکیمەوە پەیامێکی دیپلۆماسی نەرمی سەبارەت بە کاندید نەکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ لایەنە شیعەکان نارد، سێ سەرکردەی شیعە بەروونی لەپەیامەکە تێگەیشتوون.

عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، قەیس خەز عەلی سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەق و شبل زەیدی، ئەمینداری کەتیبەکانی ئیمام عەلی  لەپەیامەکە تێگەیشتوون و لەگەڵ کاندیدکردنەوەی مالیکیدا نەبوون، هەرچەندە بەشێک لە ناڕەزایەتییەکانیان گرێدراویش بووە بە خودی مالیکییەوە.

لەکاتێکدا زۆربەی سەرکردەکانی تری شیعە پەیامەکەی ئەمەریکایان بەهەند وەرنەگرتووە و لەگەڵ کاندیدکردنەوەی مالیکیدا بوون، بۆیە دوای کاندیدکردنەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەکاندیدکردنەوەی مالیکی بەزۆرینەی دەنگ کرد.

ئەو لایەنانەی لەگەڵ کاندیدکردنەوەی مالیکی بوون، بەشێکی پەیوەندی بەگوێنەدانیان بوو بەفشارەکانی ئەمەریکا، بەڵام بەشێکی تری پەیوەندی بەنەرمی پەیامەکەی ئەمەریکا و بەهەڵە لێتێگەیشتنی هەبوو.

دوای کاندیدکردنەوەی مالیکی، هاوپەیمانی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی یەکەم لایەن بوو دژایەتی خۆی بۆ مالیکی دەربڕی، لەکاتێکدا زۆربەی لایەنەکان بە کوردیشەوە پێشوازییان لێکرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو