وردەکاری ئەو پارەیەی لەبەرامبەر پرۆژەی رووناکیدا لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت

٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٠٦ پێش نیوەڕۆ

وردەکاری ئەو پارەیەی لەبەرامبەر پرۆژەی رووناکیدا لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت

پەنجەره 

بەشداربووانی پرۆژەی رووناکی دەبێت مانگانە لەبەرامبەر پێدانی کارەبادا پارە بە حکومەت بدەن، بەڵام بڕی پارەکە بەپێی زیاد و کەمکردنی کارەبا دەگۆڕێت، تا زیاتر کارەبا بەکاربهێنرێت بڕی پارەی هەر کیلۆ واتێک زیاد دەکات.

ئەو ماڵانەی لەمانگێکدا 400 کیلۆوات کارەبا بەکار دەهێنن، بۆ هەر کیلۆواتێک 72 دیناریان لێوەردەگیرێت.

ئەو ماڵانەی لەمانگێکدا 401 بۆ 800 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنن، بۆ هەر کیلۆواتێک 112 دیناریان لێوەردەگیرێت.
ئەو ماڵانەی لە مانگێکدا لە 801 بۆ 1200 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنن، بۆ هەر کیلۆواتێک 140 دیناریان لێوەردەگیرێت.

ئەو ماڵانەی لەمانگێکدا لە 1201 بۆ 1600 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنن، بۆ هەر کیلۆواتێک 270 دیناریان لێوەردەگیرێت.
ئەو ماڵانەی لەمانگێکدا سەرووی 1600 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنن، بۆ هەر کیلۆواتێک 350 دیناریان لێوەردەگیرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو