سی پی تی ئەمەریکی بۆ پەنجەرە: حەوت رووداوی کۆمەڵکوژی و 20 رووداوی بە ئامانج گرتن لە رۆژئاوای کوردستان بە دیکۆمێنتەوە رادەستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین

٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٠٢ پێش نیوەڕۆ

سی پی تی ئەمەریکی بۆ پەنجەرە: حەوت رووداوی کۆمەڵکوژی و 20 رووداوی بە ئامانج گرتن لە رۆژئاوای کوردستان بە دیکۆمێنتەوە رادەستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین

پەنجەرە

ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت، تیمەکەیان لە رۆژی 6ـی مانگی یەکەوە تا رۆژی 25ـی مانگی یەک، حەوت کۆمەڵکوژی و بیست رووداوی بە ئامانج گرتنیان لە رۆژئاوای کوردستان دیکۆمێنت کردووە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەو حەوت کۆمەڵکوژییەدا چەند کەسێک تاوەکو شەش بۆ حەوت کەس کوژراون.

وتیشی: لەو بیست بە ئامانج گرتنەشدا کوژراو و بریندار هەن، سەرجەم رووداوەکانی کۆمەڵکوژی و بە ئامانج گرتنەکان بە بەڵگەی ڤیدۆیی و دەنگی و وێنە دیکۆمێنت کراون.

جەختیکردەوە: سەرجەم دیکۆمێنتەکان ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دام و دەزگا فەرمییەکانی دونیا دەکەین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو