لەماوەی سێ ساڵدا 230 باندی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەعێراق دەستگیرکراون

٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٠١ پێش نیوەڕۆ

لەماوەی سێ ساڵدا 230 باندی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەعێراق دەستگیرکراون

پەنجەرە

لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە عێراق، 230 باندی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر هەڵوەشێنراونەتەوە، کە 27 باندییان نێودەوڵەتی بوون.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی بە تاوانی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، گەیشتووەتە 43 هەزار کەس کە 150 کەسیان بازرگانی بیانی بوون.

هەروەها دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە 28 تۆن مادەی هۆشبەر و مادە کارتێکەرە عەقڵییەکاندا، ئەمە جگە لە دەستگرتن بەسەر ملیۆنان حەبی بێهۆشگەر و دەروون تێکدەریشدا. 

ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچە هەژارەکاندا گەیشتووەتە 17%، هەروەها زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنەرانیش تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 30 ساڵدا بووە.

زۆرترین ماددەی بەکارهێنراو لە عێراق بریتین لە کریستاڵ بەرێژەی (37.3%)، کاپتاگۆن بەرێژەی (34.35%)، جۆرەکانی دیکەش بەرێژەی (28.35%).


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو