هەرێم بە پێشنیارێک دەیەوێت گرفتی دەروازە سنورییەکان چارەسەر بکات

٧ شوبات ٢٠٢٦ - ٦:٣٩ پاش نیوەڕۆ

هەرێم بە پێشنیارێک دەیەوێت گرفتی دەروازە سنورییەکان چارەسەر بکات

پەنجەرە

لەکاتێکدا لە عێراق سیستەمی "ئەسیکۆدا" (ASYCUDA) جێبەجێدەکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو سیستەمە لەدەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە و ئەمەش مەترسی دروست دەکات.

بەپێیی سیستەمی "ئەسیکۆدا" دەبێت بازرگانان پێشوەخت پارەی گومرگ بخەنە سەر هەژماری بانکی حکومەتی عێراق، بەمپێیە پارەی گومرگی دەروازە سنورییەکانی هەرێم بۆ عێراق دەڕوات، ئەمەش وایکردووە حکومەتی هەرێم  ناڕازی بێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەری ڕاگەیاند: هەرێم پێشنیاری کردووە دوو هەژماری بانکی هەبێت، هەژمارێک بۆ عێراق و هەژمارێکیش تایبەت بێت بە هەرێم و پارەی گومرگی دەروازە سنورییەکانی بخرێتە سەر.

دەشڵێت: عێراق پێشنیارەکەی رەتنەکردووەتەوە، بەڵام رەزامەندیشی دەرنەبڕیووە لەسەری.

سیستەمی "ئەسیکۆدا" (ASYCUDA) کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی جیهانییە و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNCTAD) پەرەی پێدراوە، بۆ ئۆتۆماتیکردنی کارە گومرگییەکان بەکاردێت.

سەرچاوەکە وتی: ئەگەر سیستەمەکە لە دەروازەکانی هەرێم جێبەجێ نەکرێت زۆر خراپە، چونکە عێراق بەنرخی فەرمی دۆلار بە بازرگانە کوردەکان نادات، ئەمەش وا دەکات نرخی کاڵاوشمەک گران بێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو