بارزانی داوای سەرۆک کۆمار دەکات و یەکێتی رەتیدەکاتەوە
٤ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی و پارتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، کاتێک وەفدی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی مەسعود بارزانی کردووە، بارزانی لەبەرامبەر دەستبەردار بوونیدا لە پۆستەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وەزارەتی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوە داوای پۆستی سەرۆک کۆماری کردووە.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، یەکێتی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار نابێت و ئەو پەیامەی گەیاندووە، با پۆستەکە لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران بەدەنگدان یەکلایی بکرێتەوە.