سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پەنجەرە: مالکی چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمەریکایە
٤ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٥١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانیاری گرنگ لەبارەی ئەگەری کشانەوەی نوری مالکی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، مالکی چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمەریکایە.
سەرچاوە نزیکەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر ئەنجامی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمەریکا ئەرێنی بێت، مالکی هەوڵی دانوستان و قایلکردنی ئەمەریکا دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ حوکمڕانیکردنی عێراق.
دەشڵێت: ئەگەر ئەنجامی دانوستانەکان نەرێنی بن، جگە لە کشانەوە هیچ رێگەیەکی تر لەبەردەم مالکیدا نییە.