لە نوێترین رێوشوێنی عێراق دا فەرماندە سەربازییە سونەکان بەشداری کۆبوونەوە هەستیارەکانیان پێناکرێت

١ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٣٤ پاش نیوەڕۆ

لە نوێترین رێوشوێنی عێراق دا فەرماندە سەربازییە سونەکان بەشداری کۆبوونەوە هەستیارەکانیان پێناکرێت

پەنجەرە

لەنێو سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکاندا بەتایبەت ئەو هێزانەی رەوانەی ناوچە سنورییەکان کراون، هەوڵێک هەیە بۆ پەراوێزخستنی فەرماندە سونەکان و بەشداری پێنەکردنیان لە کۆبوونەوەکاندا.

فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: فەرماندە سونەکان بەشداری کۆبوونەوە گرنگە ئەمنییەکانی تایبەت بە سنور و بەرگرتن بە مەترسی گروپە چەکدارە سورییەکانیان پێناکرێت.

دەشڵێت: دەزگای ئەمنی عێراق پێیوایە لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە پارەیەکی زۆر خەرجکراوە بۆ کڕینی فەرماندە سەربازییە سونەکان، ئەمەش وایکردووە متمانە بەو فەرماندانە لاواز ببێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو