دیپلۆماتکارێک بۆ پەنجەرە: ترەمپ داوای گفتووگۆی دوو قۆڵی لە خامنەیی کردووە
١ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٤٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دیپلۆماتکارێکی نێودەوڵەتی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا داوای گفتووگۆی دوو قۆڵی لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران کردووە، بەڵام خامنەیی داواکەی رەتکردووەتەوە.
دیپلۆماتکارەکە کە ناوی لای پەنجەرە پارێزراوە، رایگەیاند: خواستەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ خامنەیی لەرێگەی تورکیاوە گەیەنراوەتە ئێران.
دەشڵێت: خامنەیی داواکەی ترەمپی رەتکردووەتەوە، چونکە ئەمە پێچەوانەی شەرعیەتی ئاینی و بانگەشەکانی پێشووتریەتی.
بەپێی وتەی دیپلۆماتکارەکە، ئێران ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی لەبری خامنەیی، مەسعود پزیشکیان قسە لەگەڵ ترەمپ بکات.
ئەو دەڵێت: ترەمپ پێیوایە پزیشکیان خاوەن بڕیار نییە و ئەمەی رەتکردووەتەوە.