ئایا بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا داخرایەوە؟

١ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٤٢ پاش نیوەڕۆ

ئایا بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا داخرایەوە؟

پەنجەرە

دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیای بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە ڕاگرتنی رووماڵی میدیایی ڕاگەیەنرا، بەهۆی راگرتنی بودجە و ئیشوکارەکانی حکومەتەوە، بەشێک لەمیدیاکان هەواڵی داخستنەوەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکایان بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، هیچکام لە بەشەکانی دەنگی ئەمەریکا دانەخراون و بەردەوام دەبن لە رووماڵی میدیایی، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەوە ئیشوکارەکانیان ڕاگرتووە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، بودجەی ئەمەریکا لەلایەن سیناتەوە پەسەند کراوە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا کۆنگرسیش پەسەندی بکات و پاشان سەرۆک واژۆی لەسەر بکات.

دوای پەسەند کردنی بودجە سەرجەم ئیشوکارەکانی حکومەت دەست پێدەکەنەوە، کە دەنگی ئەمەریکاش لەوچوارچێوەیەدا دەست بە رووماڵی میدیایی دەکاتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو