هەنگاو زانیاری لەبارەی ژمارەیەکی زۆر کوردی رۆژهەڵات بڵاو دەکاتەوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە
١ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٤١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ناوی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کوردی بڵاو کردووەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دا گیانیانیان لەدەستداوە.
بەپێی وتەی رێکخراوەکە، نزیکەی ١٧٠ هاوڵاتی کورد تا ئێستا بەناو و ناسنامەوە زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانیان گەیشتووە پێیان، ئەمە ناوی ژمارەیەکیانە:
رەزوان عەبدی لە تاران گیانی لەدەستداوە، زارا عیدی لە مەشهەد، میلاد موحیبی لە کرماشان، سیروس حەرب لە کرماشان، شیلان سەڵاحی لە تاران، حسێن شوکری لە ئیلام، محەمەد رەزا لە کەرەج و لەکاتی خۆپیشانداندا و بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها یەزدان رەوایی لە کرماشان، مەهدی زراعی لە تاران، سەعید رۆستەم ئابادی لە مەشهەد، ئەسرا تاوسی لە کرماشان، رێژەن ئیبراهیمی، پەروین عەزیزی لەکرماشان، ماهان رۆستەمی لە کرماشان، سەعید شەهگۆلی، دیاکۆ محەمەدی، حسێن ئەکبەری بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.