ئایا نوری مالیکی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پاشە کشەی کردووە؟
١ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هێشتا نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پاشەکشەی نەکردووە، بەڵام بڕیاری کشانەوەیداوە و مەرجی هەیە.
دوو سەرچاوەی نزیک لە چوارچێوەی هەمانگی، بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند: مالیکی دەکشێتەوە، بەڵام رێگەنادات سودانی کاندید بکرێتەوە.
دەشڵێن: لایەنە شیعەکان پەیامەکانی ئەمەریکایان بەجدی وەرگرتووە، ئەگەر مالیکی نەکشێتەوە لەرێگەی سێ یەکی پەکخەرەوە رێگە نادەن سەرۆک کۆمار و حکومەت هەڵبژێردرێت.
بەپێی وتەی دوو سەرچاوەکە، سودانی لەلایەن مالیکییەوە تۆمەتبارکراوە بەوەی دەستی هەبووە لەو لەمپەرانەی بۆی دروستکراون، بۆیە ئەویش بە سودانی رازی نابێت.
دوای کشانەوەی مالکی، باسم بەدری، حەیدەر عەبادی، حەمید شەتری و چەند ناوێکی تر تاوتوێ دەکرێن بۆ ئەوەی کاندید بکرێن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.