یەکێتی و پارتی رێکنەکەوتوون؛ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا ئەنجام نەدرا

١ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٢٧ پاش نیوەڕۆ

یەکێتی و پارتی رێکنەکەوتوون؛ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا ئەنجام نەدرا

پەنجەره

دواخستنی کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە نوسراوی ژمارە ( ٧ ) لە رۆژی ( ٢٧-١-٢٠٢٦) داوای دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە.

داواکاری شاخەوان عەبدوڵا بۆ دواخستنی دانیشتنەکە بەپاساوی پێدانی دەرفەت بووە بە حزبە کوردییەکان، تا لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بگەنە رێککەوتن.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، بڕیار وایە رۆژی دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆ ببێتەوە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی و پارتی رێکنەکەوتوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو