تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سوریا؛ ئالەنگاریی زۆرە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٣٠ پاش نیوەڕۆ

تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سوریا؛ ئالەنگاریی زۆرە

پەنجەرە

تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا کە لە رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ بڕیاری لێدرا، ئالەنگاریی زۆری هەیە، تا ئەو رادەیەی زەحمەت دەبێت جێبەجێ بکرێت.

لەنێو ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمڕۆ لەلایەن هەسەدە و حکومەتی سوریاوە ڕاگەیەنرا، خاڵێکیان پەیوەندیی هەیە بە تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا، ئەویش لەڕێگەی دروستکردنی فیرقەیەکی سەربازیی تایبەت بە هەسەدە لە سنوری حەسەکە، لەگەڵ دروستکردنی لیوایەک لە کۆبانی.

ئەم خاڵە ئەگەرچی وەکو چارەسەر دەبینرێت، بەڵام جێبەجێکردنی ئاسان نییە، ئەویش بەهۆی ئەو جیاوازییە بنەڕەتییانەی لەنێوان هەردو هێزەکەدا هەیە.

سەرچاوەکەی ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، پێشتر بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا هەنگاوێکی ئێجگار قورس و بگرە ئەستەمە، چونکە ئەم دوو هێزە هیچ شتێک پێکەوە گرێیان نادات.

دەشڵێت: بەشێک لە شەڕڤان و فەرماندەکانی هەسەدە ژنن و سوپای سوریا ژنی تێدایە نییە، بیروباوەڕی هەسەدە و سوپا زۆر دوورن لەیەکترییەوە، بۆیە هیچ شتێک ئەم دوو هێزە پێکەوە گرێ نادات و تێکەڵکردنیان هەرگیز ڕوو نادات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو