پەنجەرە وردەکاری قسەکانی ئیلهام ئەحمەد بڵاو دەکاتەوە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٢٧ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە وردەکاری قسەکانی ئیلهام ئەحمەد بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

چەند خاڵێکی گرینگ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە ئۆنلاینەکەی ئیلهام ئەحمەد:

*هێزەکانی ئاسایشی سوریا بۆ پڕۆسەی یەکگرتنەوە دەچنە ناو قامیشلۆ و حەسەکە. کاتێک یەکگرتنەکە تەواو بوو، دەڕۆن و هێزە ئەمنییەکانی کورد خۆیان ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوە دەبەن.

*لەسەر ڕاسپاردەی ئەوان پارێزگاری حەسەکە دیاری دەکرێت.

*پاسەوانی سنوورەکان خەڵکی هەرێمەکانی باکوری سوریا دەبن.

*ئەندامانی ئیدارەی مەدەنی کورد و خەڵکی ناوچەکە دەبن.

*نوێنەرانی باکووری ڕۆژهەڵات لە حکومەتی ناوەندی بەشدار دەبن.

*ڕێککەوتنەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی هەرێم و کوردەکانی تورکیا ڕاوێژیان پێکراوە.

*پێویستە کۆنگرێس و سیناتی ئەمریکا درێژە بە کارەکەی بدات بۆ ئەوەی کورد پارێزراو بێت.

ئاوارەکان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ عەفرین و سەرێکانی و دوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب.

*کورد توانی خۆی بپارێزێت بە پشتیوانی کورد لە هەموو شوێنێک، ئەگەرنا کوشتوبڕ و شەڕی ناوخۆ ئەگەرێکی بەهێز بو.

*خەبات کۆتایی نەهاتووە، کورد درێژە بە خەباتی مەدەنی دیموکراتی خۆی دەدات.

*تا ئێستا هیچ دانپێدانانێکی دەستووری نەبووە. دەستەیەکی دەستوری رۆژئاڤا هەیە و وەک شاندێکی ڕۆژاڤا بۆ دانوستان لەسەر مافە دەستوورییەکان و بەشداری کورد لە پەرلەمان، دەچنە دیمەشق.

*ئەمریکا رۆڵێکی خراپی بینی پەیوەست بە هەسەدە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو