رێکخراوی هەنگاو: ١٧٠ هاوڵاتی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژراون
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ١٧٠ هاوڵاتی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات کوژراون، کە ١٤ کەسیان ژن و ١٦ کەسیان منداڵ بوون.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: هەنگاو هەتا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی ١٥٠ کەس لە کوژراوانی تاران پشتڕاست بکاتەوە، لەو ژمارەیە ٤٠ کەسیان کورد بوون.
دەشڵێت: ١٠ هاووڵاتیی تری کورد لە کەرەج و دەورووبەری کوژراون.