پەنجەرە ناوەڕۆکی پرۆژەکەی لینزی گراهام بڵاودەکاتەوە
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٠٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لینزی گراهام سیناتۆری ئەمەریکی، ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکەی بۆ"رزگارکردنی کورد" راگەیاند، بەپێی ناوەڕۆکی پرۆژەکە سزا بەسەر بەرپرسانی حکومەتی سوریا و دامەزراوە داراییەکانیان دەسەپێنرێت.
بەپێی ناوەڕۆکی پرۆژەکەی گراهام، نابێت بیانییەکان مامەڵەی دارایی و سەربازی لەگەڵ دیمەشق ئەنجام بدەن، هەروەها تێیدا پشتگیری لە کورد کراوە و دەستەی تەحریر شامیش وەکو رێخراوێکی تیرۆرستی دەناسێنێت.
لەناوەڕۆکی پرۆژەکەی گراهام دا، بەپێویست زانراوە سەرۆکی ئەمەریکا سەرجەم سزاکان بەسەر حکومەتی سوریا بسەپێنێتەوە، ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر هەسەدە دەست پێبکاتەوە.