سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەنجەرە: تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتوون

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٠٢ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەنجەرە: تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتوون

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی و فواد حسێن، کاندیدی پارتی بەچڕی ئیش بۆ خۆیان دەکەن.

سەرچاوەکە دەڵێت: پارتی رازیبووە پۆستی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە یەکێتی بدات لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماردا، بەڵام یەکێتی رازی نەبووە و ئەو دوو لایەنە تا ئێستا رێکنەکەوتوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو