مارک ساڤایا لاپەڕەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داخست

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٥٧ پاش نیوەڕۆ

مارک ساڤایا لاپەڕەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داخست

پەنجەرە

لاپەڕەی فەرمی مایک ساڤایا نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داخرا، لەکاتێکدا پێشتر ناوبراو لەڕێگەی ئەو لاپەڕەیەوە پەیامەکانی لەبارەی عێراقەوە بڵاو دەکردەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئاگادار نین لە هۆکاری داخستنی لاپەڕەی مارک ساڤایا و بەدواداچوونمان بۆ نەکردووە.

دەشڵێت: ئەگەر پێگەکەی داخستبێت و نەیکاتەوە گومان دروست دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، دوو بۆچوون لەنێو سیاسییەکانی عێراقدا لەبارەی داخستنی لاپەڕەی سازایا دروستبووە، رایەک ئەوەیە لەلایەن ترەمپەوە دوور خرابێتەوە و راکەی تریش ئەوەیە لەمەودوا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس پەیام بڵاو بکاتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو