فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکانی چیای قەرەچوغ بۆ پەنجەرە: لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی هاوپەیماناندا کۆبووینەوە و ئامادەکاریمان بۆ ئەگەری جوڵەی داعش کردووە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٥٤ پاش نیوەڕۆ

فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکانی چیای قەرەچوغ بۆ پەنجەرە: لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی هاوپەیماناندا کۆبووینەوە و ئامادەکاریمان بۆ ئەگەری جوڵەی داعش کردووە

پەنجەرە

فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکانی چیای قەرەچوغ دەڵێت، لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەولێر کۆبوونەتەوە،ئەوان دڵنیاییان پێداون لەوەی لە ئەگەری گەڕانەوەی داعش دا بۆ ناوچەکە هاوکارییان دەکەن.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکانی چیای قەرەچوغ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆتۆمبێل و چەکی پێشکەوتوویان پێداوین بۆ شەڕی داعش، هەماهەنگی بەهێزمان لەگەڵیان هەیە.

دەشڵێت: ژمارەیەک ئەمیری داعش لە چیای قەرەچوغن و سەرپەرشتی شانە نوستووەکان دەکەن، شانە نوستووەکانیان بەهێزن و ئامادەیان کردوون بۆ قۆستنەوەی دەرفەت و ئاژاوە دروستکردن.

سەبارەت بە ژمارەی هێزە خۆبەخشەکانیان، غازی فەیسەڵ وتی: بە فەرمی 200 چەکدارین بەڵام لەکاتی پێویستدا زۆر زیاترین، چەک و ئۆتۆمبێل و تەقەمەنیمان لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێدراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو