شارەزایەکی بواری یاسا: عێراق کەوتووەتە بەردەم فشاری ئەمەریکا و ئێران و دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٥٠ پاش نیوەڕۆ

شارەزایەکی بواری یاسا: عێراق کەوتووەتە بەردەم فشاری ئەمەریکا و ئێران و دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە

پەنجەرە

شارەزایەکی بواری یاسا دەڵێت، ڤیتۆی ئەمەریکا لەسەر کاندیدکردنی مالکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پێشهاتێکی نوێیە بۆ عێراق، لێکەوتەی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتیش دەبێت.

چۆمان محەمەد، شارەزای بواری یاسا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عێراق کەوتووەتە بەردەم فشاری ئەمەریکا و ئێران و دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە، بۆیە دەبێت یەکێتی و پارتی بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.

دەشڵێت: پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری لایەنەکانی ئاگادار کردبوویەوە بۆ ئەوەی پابەند بن بە وادە دەستورییەکانەوە، بەڵام وادەی دەستوری تێپەڕی و سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرا، دەرفەت دراوە بە یەکێتی و پارتی تا ريبکەون و یەکشەممە کۆبوونەوە بکرێت.

جەختیکردەوە: هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تەنها یەکجار سەرۆک کۆمار و حکومەت لە وادەی یاساییدا هەڵبژێردراون، بەڵام لە دەستوری عێراقدا سزا و رێوشوێن بۆ دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار باسنەکراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو