کەسایەتییەکی شیعەی عێراق: شەڕی ئیخوانی بەعسی بەسەرکردایەتی تورکیا و بەپارەی قەتەر لە دژی شیعە ئەنجام دەدرێت

٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:٣١ پاش نیوەڕۆ

کەسایەتییەکی شیعەی عێراق: شەڕی ئیخوانی بەعسی بەسەرکردایەتی تورکیا و بەپارەی قەتەر لە دژی شیعە ئەنجام دەدرێت

پەنجەرە

دوای رەتکردنەوەی نوری مالیکی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کەسایەتییەکی سیاسی شیعەی عێراق داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات.

ئەیاد جەمالەدین، کەسایەتی سیاسی شیعەی عێراق دەڵێت: پێویستە خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا و شارە گەورەکانی عێراق دژی دەستوەردانی ئەمەریکا لە کاروباری عێراق ئەنجام بدرێت.

دەشڵێت: دەبێت باڵیۆزی قەتەر دەربکرێت و پەیوەندیی لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنرێت.

ئەیاد جەمالەدین ئاماژە بەوەدەکات، شەڕی سونی ئیخوانی بەعسی دژی شیعە ئەنجام دەدرێت، بە سەرکردایەتی تورکیا و بەپارەی قەتەر.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو