لێکۆڵەرێکی سیاسی: لە ناڕەزایەتی سارد مەبنەوە تا کۆنگرس بڕیار لەبەرژەوەندی کورد دەردەکات
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لێکۆڵەرێکی سیاسی، داوای بەردەوامیدان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەکات، تا ئەوکاتەی لەلایەن کۆنگرسی ئەمەریکاوە بڕیارێکی تایبەت بەرۆژئاوای کوردستان دەردەکرێت و لەو دۆخە رزگاریان دەکات.
د. سەربەست نەبی، لێکۆڵەری سیاسی، دەڵێت: دەبێت رەوەندی کوردی لەدەرەوەی وڵات سارد نەبنەوە و گەرمی زیاتر بە ناڕەزایەتییەکان بدەن، تا ئەو کاتەی کۆنگرسی ئەمەریکا بڕیار لەبەرژەوەندی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات.
دەشڵێت: بەهێزی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ئاراستەی سیاسەتی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر دۆزی کورد دیاری دەکات، بۆیە دەبێت لە ناڕەزایەتییەکاندا ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت و رێگە لەدروشم و ئاڵای تر بگیرێت کە خزمەت بە دۆزی نەتەوەکەمان ناکات.