باوکی ئەحمەد شەرع تۆڵە دەکاتەوە؛ حسێن شەرع هێرش دەکاتە سەر نوری مالکی

٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:٢٧ پاش نیوەڕۆ

باوکی ئەحمەد شەرع تۆڵە دەکاتەوە؛ حسێن شەرع هێرش دەکاتە سەر نوری مالکی

پەنجەرە

باوکی ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا، هێرش دەکاتە سەر نوری مالکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و دەڵێت، سەردەمی حوکمڕانی مالکی لەعێراق کارەسات بووە و بەرهەمی حوکمڕانییەکەی کوشتن و تیرۆر بووە.

حسێن شەرع، باوکی ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا، لە پۆستێکدا کە کەمێک لەمەوبەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، دەڵێت: مالکی دەگەرێتەوە بۆ نوێکردنەوەی ئازارەکانی گەلێکی ماندوو بەدەست ئێرانەوە.

دەشڵێت: ئەم پیاوە ( مالکی) سەردەمێک لەسوریا ژیاوە، بەڵام رقی لە سوریایە کە پەنایداوە و خەون بەگەڕانەوەی هەژموونی ئێرانەوە دەبینێت،.

قسەکانی حسێن شەرع باوکی ئەحمەد شەرع لەکاتێکدایە، کاتێک ئەسەد رووخاو ئەحمەد شەرع دەسەڵاتی سوریای گرتە دەست، مالکی هێرشیکردە سەری و رایگەیاند: چۆن دەبێت سوریا بدرێتە دەست  کەسێک بەتۆمەتی تیرۆر لە عێراق زیندانی بووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو