پۆستی سەرۆک کۆمار؛ ئایا پارتی و یەکێتی رێکدەکەون؟
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:١١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا، لەکاتێکدا پارتی و یەکێتی سەرقاڵی گفتووگۆ و دانوستانن بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی ئەو پۆستەی بووەتە گرێ کوێرەی نێوانیان.
فواد حسێن کاندیدی پارتییە، لەکاتێکدا نزار ئامێدی لەلایەن یەکێتییەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کراوە، بەڵام لایەنە شیعەکان داوای رێککەوتنیان لەو دوو حزبە کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، هەریەک لە فواد حسێن و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی گفتووگۆی نێوانیان پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی پۆستی سەرۆک کۆماربوو.
یەکێک لەئەگەرەکان دەستبەرداربوونی پارتییە لە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی، لەبەرامبەردا یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم نەرمی بەرامبەر پارتی دەنوێنێت.
ئەگەری دووەم رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی و بردنی ململانێی نێوانیانە بۆ نێو ئەنجومەنی وەزیران، ئەوکات بەدەنگی پەرلەمانتارانی عێراق چارەنوسی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی دەکرێتەوە بۆ کام لەو دوو لایەنە دەبێت.