ساڵەح موسلم بۆ پەنجەرە: ئاگادار نیم مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق بێت
٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٤٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هەرچەندە هەندێک لە چالاکوانانی نزیک لە گروپە چەکدارەکانی دیمەشق دەڵێن، مەزڵوم عەبدی ئێستا بۆ گفتووگۆ و دانوستان لە دیمەشقە، بەڵام ساڵەح موسلم بێ ئاگایی خۆیی دەردەبڕێت.
بەپێی وتەی هەندێک چالاکوانی سوری نزیک لە گروپە چەکدارەکان، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ گفتووگۆ و دانوستان لە دیمەشقە.
ساڵەح موسلم، سەرکردەی دیاری کورد لە رۆژئاوای کوردستان، بە پەنجەرەی راگەیاند: ئاگاداری ئەوە نیم مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق بێت.