لەتیف ڕەشید لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکشێتەوە

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٤٤ پاش نیوەڕۆ

لەتیف ڕەشید لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکشێتەوە

پەنجەرە

سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوەدەکەن کە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتوو کشاوەتەوە.

کشانەوەی ناوبراو لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەی سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێرێت.

لەتیف ڕەشید، بە سەربەخۆیانە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید کردبوو، پاش ئەوەی جاری ڕابردوو بەهەمانشێوە سەربەخۆیانە خۆی کاندیدکرد و توانی دەنگی پێویست بەدەستبێنێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو