سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەر بۆ پەنجەرە: بەهۆی سەرماوە منداڵێک لە مزگەوتێکی قامیشلۆ گیانی لەدەستدا

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٤٠ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەر بۆ پەنجەرە: بەهۆی سەرماوە منداڵێک لە مزگەوتێکی قامیشلۆ گیانی لەدەستدا

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارە سورییەکانەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە رەقە و تەبقە و دەوروبەری حەسەکە ئاوارەبوون.

سەرچاوەی ئیدارەی خۆسەر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: 136 هەزار کەس لەو ناوچانە ئاوارەبوون و لە قوتابخانە و مزگەوتەکان نیشتەجێکراون.

دەشڵێت: بەهۆی سەختی وەرزی زستان و کەمی پێداویستی پزیشکییەوە، ژیانی منداڵان لە مەترسیدایە و منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ، لە مزگەوتێکی قامیشلۆ گیانی لەدەستداوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو