شەڕڤانێک لەنێو کۆبانییەوە قسە بۆ پەنجەرە دەکات
٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شەڕڤانێک لەنێو کۆبانییەوە زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی شارەکەوە بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، شەڕ ٣٠ کیلۆمەتر لە کۆبانییەوە دوورە، گروپە چەکدارە سورییەکان هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی دەوروبەری کۆبانی.
شێرزاد کۆبانی، شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنێو کۆبانییەوە، بە پەنجەرەی راگەیاند: بەدرێژایی ئەم ئێوارە، چەکدارە سورییەکان هێرشیان بۆ سەر ناوچەی شیوخ لە سنوری کۆبانی ئەنجامداوە، بەڵام شکستیان هێناوە و سەرجەم چەکدارە عەرەبەکانیش خەڵکی ناوچەکەن.
دەشڵێت: دۆخی ناو کۆبانی زۆر باشە، گەورە و بچوک چەکی هەڵگرتووە، تا مردن بەرگری دەکەین، بەڵام پێداویستی کەمبووەتەوە.