سەرکردەیەکی پەکەکە لە پەیامێکدا بۆ گەرمیانییەکان: بە گەرمی گەرمیان ساردی ئەم زستانە لە رۆژئاوا گەرم بکەنەوە
٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٣١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە پەیامێک ئاراستەی خەڵکی گەرمیان دەکات و رایدەگەیەنێت، مەهێڵن خۆر لەخۆرئاوا بچێتە خوارەوە، بە گەرمی گەرمیان ساردی ئەم زستانە لە رۆژئاوا گەرم بکەنەوە.
عەگید کەلاری، فەرماندەی باڵای سەربازی پەکەکە، لە پەیامێکدا بۆ خەڵکی گەرمیان دەڵێت: رۆژئاوا بەتەنها جێمەهێڵن، چیتان لەدەست هات بیکەن، ئێمە تەنها خۆمان دۆستی خۆمانین.
دەشڵێت: گەلەکۆمەی دوژمنان شەڕێکی ناعادیلانەی بەسەرماندا سەپاندووە، ئێمە بەیەکێتی دەتوانین خۆمان بپارێزین، دەست و برد بکەن و چیتان لەدەست دێت بۆ رۆژئاوا بیکەن.