24 بارهەڵگر پێداویستی دەگاتە کۆبانی
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٠٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
رێکخەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت، 24 بارهەڵگر پێداویستی بەڕێگەوەیە بۆ کۆبانی و پێدەچێت کاتژمێرێکی تر بارهەڵگرەکان بگەنە نێو شارەکە.
دوای گفتووگۆکردنی لەگەڵ د.بەرهەم ساڵەح، عەلی حەمە ساڵەح رێکخەری رەوتی هەڵوێست، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: د.بەرهەم بەڵێنی بەردەوامبوونی لە ناردنی پێداویستییەکان بە کۆبانی داوە.
دەشڵێت: لە قۆناغی یەکەمدا 24 بارهەڵگر پێداویستی دەگەیەنرێتە کۆبانی و دواتر گەیاندنی پێداویستییەکان بەردەوام دەبێت.