مەرجەعیەت قسەی خۆیکرد؛ لایەنە شیعەکان کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ

مەرجەعیەت قسەی خۆیکرد؛ لایەنە شیعەکان کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن

پەنجەرە

بڕیارە ئەمشەو، لایەنە شیعەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدەن، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانیش وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی دایەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لەچوارچێوەی هەماهەنگی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانەوە مەرجەعیەت وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی داوەتەوە و داوای رێککەوتنی کردووە.

دەشڵێت: تا ئێستا نوری مالکی کاندیدە، بەڵام لەناوخۆی عێراق و دەرەوە تێبینی لەسەرە، بۆیە ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو