وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ پەنجەرە: تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نزار ئامێدییە
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:٥٨ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ زۆربەی سەرکردە عێراقییەکاندا دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.
دەشڵێت: تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نزار ئامێدییە.