سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق بۆ پەنجەرە: هەتا سبەی ٥٠٠ دەستگیرکراوی داعش دەهێنرێنە عێراق

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:٥٦ پێش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق بۆ پەنجەرە: هەتا سبەی ٥٠٠ دەستگیرکراوی داعش دەهێنرێنە عێراق

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق دەڵێت، بڕیارە تا سبەینێ یەکشەممە، ٥٠٠ دەستگیرکراوی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق بگوێزرێنەوە، بەجۆرێک ئەمشەو ٢٥٠ دەستگیرکراو و سبەینێش ٢٥٠ دەستگیرکراوی تر بهێنرێن.

سەرچاوە باڵا سیاسییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سەرجەم دەستگیرکراوەکانی داعش لە باشوری عێراق زیندانی دەکرێن، رەنگە ژمارەیان بگاتە ٧٠٠٠ کەس تا دوا قۆناغ.

دەربارەی دەنگۆی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش بۆ گرتووخانەی سوسێ لە سلێمانی، سەرچاوەکە وتی: ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو