پێشنیاری گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی کراوە

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:٥٦ پێش نیوەڕۆ

پێشنیاری گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی کراوە

پەنجەرە

دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای گۆڕینی عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، لایەنە شیعەکان پێشنیاریان کردووە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە بگۆڕدرێت.

عەدنان فەیحان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە کوتلەی عەسایبی ئەهلی حەقە، لەلایەن ئەمەریکاوە تێبینی لەسەرەو داوای گۆڕینی کراوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: قەیس خەزعەلی رازیبووە بەگۆڕینی عەدنان فەیحان، بەڵام مالکی داوای گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی کردووە.

سەرچاوەکە دەڵێت: مالکی پێیوایە دەستەکە لاوازە و بۆ ئەم قۆناغەی عێراق توانای بەڕێوەبردنی پەرلەمانیان نییە، بەڵام ئەگەر بیشگۆڕدرێن گۆڕینیان دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو