هەسەدە ئامادەکاری دەکات؛ گروپە چەکدارە سورییەکان دەڵێن دەچینە نێو حەسەکەوە
٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
فەرماندەیەکی سەربازی گروپە چەکدارە سورییەکان قسە بۆ ژمارەیەک لە دانیشتوانی دێرەزوور دەکات و دەڵێت، هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەک ئەنجام نادەین، تا حەسەکە رزگار نەکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا، فەرماندە سەربازییەکە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سوپا نەچێتە نێو ناوەڕاستی حەسەکە رازی نابین، تا ئەوکاتەش هیچ ناخۆین و ناخۆینەوە.
دەشڵێت: کاتێک سوپا چووە نێو حەسەکە ئەوکات ئاهەنگ ئەنجام دەدەین.
ئەم قسانەی فەرماندەی گروپە چەکدارە سورییەکان لەکاتێکدایە، هەسەدە هێزێکی زۆری بەچەکی قورس و سوکەوە رەوانەی دەوروبەری حەسەکە کردووە و هەموو ئامادەکارییەکی بۆ شەڕ و بەرگریی ئەنجامداوە.